![](/weney-mallperr/13228.jpg)
کوردستان میدیا: هاووڵاتییەکی ئێرانی بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی چەک، لە لایەن هێزە سنوورییەکانی وڵاتی ئۆکراینەوە دەستبەسەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، هاووڵاتییەکی ئێرانی لە فڕۆکەخانەی بۆیرێس پۆڵـی کیئێفی پێتەختی وڵاتی ئۆکراین، لە لایەن هێزە سنوورییەکانی ئەو وڵاتەوە دەستبەسەر کرا.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، ئەو هاووڵاتییە ئێرانییە، لە ڕێگای فڕۆکەخانەی ئۆکراینەوە ویستوویەتی بگەڕێتەوە بۆ تاران، کە لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی ئەو وڵاتەوە دەستبەسەر کراوە.
پۆلیسی ئۆکراین ڕایگەیاندووە کە ئەو هاووڵاتییە ئێرانییە، بە تۆمەتی قاچاغکردنی چەک بۆ ئێران تۆمەتبار کراوە.
ساڵانە چەندین هاووڵاتیی ئێرانی کە زۆربەیان ڕەگەزنامەی دوو وڵاتیان هەیە بە تاوانی کڕین و فرۆشتنی کەرەستەی نیزامی بۆ ئێران و هەروەها پێشێلکردنی گەمارۆکان لە لایەن وڵاتانی ڕۆژئاواییەوە دەستبەسەر دەکرێن.
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لەو پەیوەندییەدا جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە سپای قودس، لقی دەرەوەی سنووری سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە ڕێگای مۆڕەکانی خۆیەوە لە هەوڵی دەور لێدانەوەی گەمارۆ ئابوورییەکاندایە.