كوردستان میدیا: له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی هاوكاریی كه‌نداو، هێرشه‌كانی سه‌ر ناوه‌نده دیپلۆماتیكه‌كانی عه‌ره‌بستانیان له ئێران مه‌حكووم كرد.
هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا ماڵپه‌ڕی DW بڵاوی كرده‌وه كه، وه‌زیرانی كارووباری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نی هاوكاریی وڵاتانی كه‌نداو، له دانیشتنێكی به‌په‌له‌دا له ڕیازی پێته‌ختی وڵاتی سعوودیه، هێرشه‌كانی سه‌ر ناونده دیپلۆماتیكه‌كانی عه‌ره‌بستانیان مه‌حكووم كرد و هاوكات پشتیوانیی خۆیان بۆ وڵاتی عه‌ره‌بستان دووپات كرده‌وه و ڕایانگه‌یاند كه، له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و گرژی و ئاڵۆزییانه‌ی كه له نێوان وڵاتانی ئێران و عه‌ره‌بستاندا درووست بوون، ئه‌وان پشتیوانیی له وڵاتی عه‌ره‌بستان ده‌كه‌ن.
هه‌ر له‌و دانشیتنه‌دا وه‌زیری كارووباری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستان ڕایگه‌یاندووه كه، ئه‌گه‌ر ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی له كارووباری وڵاتانی ناوچه‌كه هه‌ر به‌رده‌وام بێت، ئه‌وه وڵاته‌كه‌یان هه‌نگاوی دیكه هه‌ڵده‌گرێت.
عه‌ره‌بستانی سعوودی، ئیماره‌ته یه‌كگرتووه‌كانی عه‌ره‌بی، كوه‌یت، قه‌ته‌ر و عوممان ٦ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هاوكاریی كه‌نداون كه له ساڵی ١٩٨١ی زایینی بۆ هاوكاری بازرگانی، ئه‌منی، ته‌ناهی نه‌ته‌وه‌یی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ دزه و نفووزی ئێران و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئه‌م وڵاته له كاروباری نێوخۆیی وڵاتانی كه‌نداو، پێك هاتووه.
پێوه‌ندییه‌كانی نێوان عه‌ره‌بستان و ئێران پاش ڕووداوی هێرش بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستان له تاران و ئاگرتێبه‌ردانی كونسوولگه‌ری عه‌ره‌بستان له مه‌شهه‌د ئالۆز بووه و عه‌ره‌بستان پاش ئه‌و ده‌ستدرێژییه دیپلۆماتیكییه بۆ سه‌ر بنكه دیپلۆماتیكیه‌كانی خۆی له ئێران، هه‌موو پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران پچڕاندووه.