![](/weney-mallperr/13267.jpg)
كوردستان میدیا: وه‌زاره‌تی نێوخۆ و دادوه‌ریی ئاڵمان، گه‌ڵاڵه‌یه‌كی ئاماده كردووه كه تێیدا، سه‌رەڕای ئه‌وه‌ی یاسای تایبه‌ت به ده‌ستدرێژیی جینسی هه‌موار ده‌كاته‌وه، ڕێگه به ده‌وڵه‌تی ئاڵمان ده‌دات كه هه‌ر په‌نابه‌رێك تاوانی توندوتیژ و فیزیكی ئه‌نجام بدات، له‌و وڵاته دەربكرێت.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه بڵاو كراونه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی نێوخۆ و دادوه‌ریی ئاڵمان ئاشكرای كردووه كه، پلانه نوێیه‌كه‌ی حكوومه‌ت ده‌چێته قۆناغی جێبه‌جێ كردن و پلانه‌كه‌ش ڕێگه به حكوومه‌تی ئاڵمان ده‌دات كه به ئاسانی و به په‌له، ئه‌و په‌نابه‌رانه له وڵاته‌كه‌ی ده‌ر بكات كه تاوانێك ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
تۆماس دمزیری وه‌زیری نێوخۆی ئاڵمان، ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢٣ی به‌فرانباری ساڵی ١٣٩٤ ڕایگه‌یاند كه؛ له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاتی ئاڵمان، هه‌ر په‌نابه‌رێك تاوانێكی توندوتیژ و فیزیكی ئه‌نجام بدات، له وڵاته‌كه‌یان ده‌رده‌كرێت.
شایانی باسه كه ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌وڵه‌تی ئاڵمان، ئه‌و كه‌سانه ناگرێته‌وه كه تاوانی پەیوەندیدار بە یاساکانی هاتوچۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.