كه‌ریم په‌رویزی
كاتێك كه سه‌رانی رێژیمی كۆلۆنیالیستیی حاكم له تاران فه‌رمانی گرانكردنی به‌نزینیان دا، وایان ده‌زانی كه به نیوه‌شه‌و خه‌ڵك كۆ نابێته‌وه و رۆژی هه‌ینیش هه‌ندێ ناڕه‌زایی سانا و ساده به‌ڕێوه ده‌چێ و بۆ شه‌ممه دۆخه‌كه كۆتایی دێ، گه‌ر كه‌سێكیش ناڕازی بوو به توندترین شێوه لێیی ده‌ده‌دن و ئیدی هه‌موو ئه‌وانیتر چاوترسێن ده‌بن و بڕیاره‌كه‌یان جێ ده‌گرێ.
به‌ڵام كاتێك له زیاتر له ٥٠٠ شار و شوێن له سه‌رتاسه‌ری ئێران‌دا خه‌ڵك ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپیشاندان سه‌رتاسه‌ری پارێزگاكانی گرته‌وه، حه‌په‌سان و ئه‌وكات زانییان چ هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یان كردووه و بۆ ده‌ربازبوون له‌و قه‌یرانه، خامنه‌یی جه‌للاد، فه‌رمانی كوشتاری به‌كۆمه‌ڵی راگه‌یاند و بۆ شاردنه‌وه‌ی تاوانه‌كانیان ئینتێرنێتیان داخست و به‌لای خۆیانه‌وه به بێده‌نگی و به بێ ئاگاداریی جیهان كه‌وتنه ده‌سڕێژی مه‌رگ له سه‌رتاسه‌ری ئێران‌دا.
تاوانی خامنه‌یی و بانده‌كانی له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٨ی هه‌تاویدا به ڕاده‌یه‌ك گه‌وره‌یه كه هیچ ناوێك جگه له كوشتاری به‌كۆمه‌ڵی ناتوانی لێ بنێی. كار له سەركوت و داپڵۆسین تێپه‌ڕیوه. له رۆژانی دواییدا كه ئینتێرنێت تۆزه تۆزه كرایه‌وه و هه‌واڵ و ڕاپۆرت و ڤیدیۆكان به جیهاندا بڵاو ده‌بنه‌وه، قووڵایی دڕنده‌یی رێژیمێكی ملهۆڕ و تاوانبار ده‌رده‌كه‌وێ، كه به تانك و دۆشكا و چه‌كی قورسی به‌ره‌كانی شه‌ڕه‌وه به‌ره‌وڕووی خه‌ڵكی ئاسایی بوونه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت منداڵ و مێرمنداڵیشیان خه‌ڵتانی خوێن كردووه.
ئه‌م ڤیدیۆ و وێنانه ته‌نیا ره‌نگه له شه‌ڕه نێوخۆییه‌كانی كۆنگۆ و زه‌ئیر له ئافریقا، یان له كاتی هێرشی مۆغۆلهكان بۆ ناوچه‌كه‌دا بینرابێتنهوه.
كوشتاری به‌كۆمه‌ڵی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٨، كۆتایی خه‌باتی گه‌لانی ئێران نه‌بوو، به‌ڵكوو سه‌ره‌تایه‌كه بۆ قۆناخێكی دیكه‌ی خه‌بات كه له‌ودا ته‌واوی كۆمه‌ڵگای فره‌نه‌ته‌وه‌ی ئێران به‌ره‌وڕووی ته‌واویه‌تی رێژیمی دڕنده‌ی حاكم له تاران ده‌بنه‌وه.
ترس له وه‌ها قۆناخێكه كه خامنه‌یی و بانده‌كانی سه‌ریان لێ شێواوه و هه‌رجاره و به‌شێوه‌یه‌ك قسه ده‌كه‌ن. یه‌كیان ده‌ڵێن ئاگام لێ نه‌بووه و ئه‌وی دی ده‌ڵێ ته‌نیا خودا نه‌جاتی داین و یه‌كی دیكه‌یان ده‌ڵێ شه‌ڕێكی جیهانی بوو بۆمان! له‌م ڕۆژانه‌شدا خامنه‌یی له‌وپەڕی زه‌نده‌قچوون له رووخانی رێژیمهكەیدا ده‌ڵێ هه‌مو ئه‌وانه‌ی له‌م رووداوانه‌دا كوژراون، عه‌فوویان ده‌كا و خوێنبه‌ها به بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌ده‌ن!
وه‌ك بڵێی لوتفێكی گه‌وره ده‌كا كه كوشتاری كردووه و كوژراوه‌كان ده‌به‌خشێ! یانی گه‌ر خامنه‌یی نهیانبهخشێ، ناچنه به‌هه‌شت!!
بۆ تێپەڕاندنی دۆخه‌كه، رێژیم دووباره ده‌یهه‌وێ شانۆی هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیس به‌ڕێوه ببا و به‌م شێوه‌یه دوو مه‌به‌ست بپێكێ:
یه‌كه‌م كوشتار بكا به ئه‌مرێكی ئاسایی، كه كۆمه‌ڵگای ئێرانی پێ ڕابێنێ و بڵێ هه‌ركات حه‌زم لێ بوو كوشتارتان ده‌كه‌م و ژیانی ئاساییتان له ژێر ده‌سته‌ییدا به‌رده‌وام ده‌بێ.
دووهه‌م، بڵێ هیچ هیوایه‌ك جگه له ده‌نگدان به جهللادهكانتان نییه. خه‌ڵكی ئێران ته‌نیا ده‌توانن له سه‌ر سندووق سیمای جهللادهكهیان هه‌ڵبژێڕن كه پێیان خۆشه به‌ده‌ست كامه‌یان بكوژرێن.
به‌ڵام ئه‌م پیلانانەی رێژیم وه‌كوو هه‌موو پیلانه‌كانی دیكه‌ی، به هه‌ڵوێستی خه‌ڵك پووچه‌ڵ ده‌كرێنه‌وه و جارێكی دیكه خامنه‌یی و بانده‌كانی تووشی سه‌رسووڕمان ده‌كرێنه‌وه.