![](/weney-mallperr/13269.jpg)
كوردستان میدیا: باڵوێزی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران له فه‌ڕانسه، ڕایگه‌یاند كه؛ كۆماری ئیسلامی سەرجەم خه‌ساره‌ته‌كانی هێرش بۆ سه‌ر باڵوێزخانه و كۆنسوولگه‌ریی عه‌ره‌بستان له شاره‌كانی تاران و مه‌شهه‌د، به‌پێی نۆرمه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان قەرەبوو دەکاتەوە.
عه‌لی ئاهه‌نی باڵوێزی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی، له وتووێژ له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی هه‌واڵده‌ریی Frans24 ڕایگه‌یاند كه؛ ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌دوای گرژی و ئاڵۆزیی نێوان خۆمان و وڵاتانی ناوچه و له سه‌رووی هه‌موویانەوە وڵاتی عه‌ره‌بستانی سعوودییەوە نین و خه‌ساره‌تی هێرش بۆ سه‌ر ناوه‌نده دیپلۆماتیكه‌كانی عه‌ره‌بستانیش به‌پێی نۆرمه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان قەرەبوو دەکەینەوە بۆیان.
ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌ڵێ كه شه‌ڕ و گرژی و ئاڵۆزی له به‌رژه‌وه‌ندیی هیچ لایه‌نێكدا نیه و كۆماری ئیسلامی‌یش هه‌وڵی دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندی دۆستانه له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانی ناوچه ده‌دات، ئه‌وه ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بستانه كه به‌دوای دروستكردنی كێشه و ئاڵۆزییه بۆ كۆماری ئیسلامی.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه دوای هێرشی ژماره‌یه‌ك له به‌كرێگیراوانی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ناوه‌نده دیپلۆماتیكه‌كانی عه‌ره‌بستانی سعوودی له هه‌ردوو شاره‌كانی تاران و مه‌شهه‌د، ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی هه‌ر ڕۆژێ په‌نجه‌ی تاوان بۆ لایه‌ك ڕاده‌كێشێ، ڕۆژێك ده‌ڵێ ئه‌وه كاری عه‌ره‌بستان خۆی بووە و ڕۆژی دوواتری ده‌ڵێ كه ده‌وڵه‌تی بریتانیا له پشتی ئه‌و هێرشانه بووە و ڕۆژی دواتری ده‌ڵی توندڕه‌وه‌كانی نێوخۆیی له پشت ئه‌و تاوانه‌ن و ڕۆژێكی دیكه‌ش ده‌ڵێن كه ئەمریكا بكه‌ری ئه‌و هێرشانه بووە.
به‌گشتی تاوانبار نیشاندانی هه‌موو لایه‌ك جگه له تاوانباری سه‌ره‌كی كه ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی بۆخۆیه‌تی، ئه‌و ڕاستییه ده‌سه‌لمێنێ كه گوشاره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی سه‌ر كۆماری ئیسلامی، به ئه‌ندازه‌یه‌ك زۆر بوون كه، كونه مشكی لێ كردووه به قه‌یسه‌ری.