کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم سێ خوێندکاری زانکۆی کوردستانیان دەسبەسەر کرد

21:37 - 25 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: سێ خوێندکاری کوردی زانکۆی کوردستان لە سنە، بە تۆمەتی بەشداریکردن لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

ئەمڕۆ ڕێکەوتی ۲٥ی بەفرانبار، سێ خوێندکاری کورد بە ناوەکانی "موسلێم سلێمانی"، "زانیار ئەحمەدپوور" و "ئەرشەد ئەتابەک"، دوابەدوای ناڕەزایەتییەکانی زانکۆی کوردستان بۆ مەحکوومکردنی خستنە خوارەوەی فڕۆکەی ئۆکراینی لەلایەن سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە، دەسبەسەر کران.

خوێندکارانی زانکۆی کوردستان، هاوکات لەگەڵ خۆپیشاندەرانی دیکەی ئێران، بۆ مەحکوومکردنی کردەوەی تێرۆریستیی سپای پاسداران بۆ خستنە خوارەوەی فڕۆکەی موسافیبەریی ئۆکراینی و قوربانی بوونی نزیکەی ۱۸۰ کەس، ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕی.

لەم ناڕەزایەتییانەی زانکۆی کوردستاندا، خوێندکاران دژی ڕێژیم دروشمیان دا و ئامادە نەبوون لەسەر ئاڵای ئامریکا کە لەسەر پلەی ئەو زانکۆیە کێشراوەتەوە، هەنگاو بنێن.