کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێزەکانی ئێران کۆڵبەرێکی دیکەی کوردیان بریندار کرد

14:33 - 12 خەزەڵوەر 2713

کوردستان میدیا: کۆڵبەرێکی خەڵکی ناوچەی نەوسوود بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بریندار کرا.


ئاژانسی کوردپا بڵاوی کردەوە، کامران کەریمی خەڵکی گوندی \'\'نەروی\'\'ی سەربە ناوچەی نەوسوود بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە رێکەوتی ١٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٢ی هەتاوی، بریندار بووە و دواتر بۆ نەخۆشخانە راگوێزراوە.
کامران کەریمی تەمەن ٢٦ ساڵ و کوڕی محەممەد عەزیز، هەنووکە بەهۆی سەختیی برینەکەیەەوە لەژێر چاودێریی پزیشکی دایە.
لە تەقەی هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێراندا هاوکات، چوار ئەسپی بارهەڵگریش بە کوشت چوون و دواتریش بارەکانیان زەوت کراوە.
پێشتریش ماڵپەڕی \'\'کوردستان میدیا\'\' هەواڵی برینداربوونی کۆڵبەرێکی کوردی بەناوی \'\'کەریم عەرەبی\'\' لە ناوچەی تەرگەوەڕی ئورمیەی بڵاو کردبووەوە کە کرابووە ئامانجی تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران.