کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بەشداریی له پرسەی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریەدا کرد

22:50 - 30 گەلاوێژ 2716

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشداری لە کۆڕی پرسە و سەرەخۆشی ئیسماعیل ڕەشاد حەمێدا کرد.

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٩ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، شاندێکی پێوندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە هەولێر، بە سەرپەرەستی محەممەد ساڵح قادری، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەشدارییان لە کۆڕی پرسەی\'\'ئیسماعیل ڕەشاد حەمێ\'\'دا کرد.

ئیسماعیل ڕەشاد حەمێ سیاسەتمەدار و خەباتکاری ناسراوی ڕۆژئاوای کوردستانه، و هەروەها دامەزرێنەری پارتی یەکیەتیی کورد لە سووریە و سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریه بوو. هەیئەتی حیزب بەشدارییان لە پرسەی ENKSدا کرد و هاوخەمیی ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموکراتیان بەو بۆنەوە بە هەڤاڵان و تیکۆشەرانی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریە ڕاگەیاند.