کوردستان میدیا: هەیئەتێکی پێوەندیەکانی حیزب لە وڵاتی سوئێد، بە سەرپەرەستیی بەرپرسی پێوەندیە کوردستانییەکانی حیزب لەو وڵاتە، بەشدارییان لە پرسەی خاتوو "ئاگنێتا شێخ موس"دا کرد.
ڕۆژی یەکشەممە ۲٤ی نوامبر، هەیئەتێکی پێوەندیەکانی حیزب لە وڵاتی سوئێد بە سەرپەرستیی "چیا عەلیار"، بەرپرسی پێوەندیە کوردستانییەکانی حیزب لەو وڵاتە لە کۆڕی پرسە و سەرەخۆشی بۆ هاوسەری کاک "عومەر شێخ موس" کە لە لایەن یەکیەتی نیشتمانی کوردستانەوە دانرابوو بەشدارییان کرد.
ئەم هەیئەتە پەیامی هاودەردی و پرسەی حیزبی دێموکراتیان بە بەڕێز "عومەر شێخ موس" ڕاگەیاند.
"ئاگنێتا شێخ مووس"، یەكەم كچی سوئێدی بووە كە چل ساڵ بەر لە ئێستا بووەتە پێشمەرگە و لە ڕیزی یەكیەتی نیشتمانی كوردستاندا هاوشانی كاک "عومەر شێخ مووس"ی هاوسەری بۆ ڕزگاری نیشتمانی كوردان هەوڵی داوە.