کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات لە سێمینارێکی سیاسیدا بەشداریی کرد

17:26 - 17 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئۆتریش لە سەر بانگهێشتی فەرمیی پارتی یەکیەتیی دێموکراتی کوردی سووریه لە سێمینارێکی سیاسیی کە لایەن ئەو پارەتەوە ڕێکخرابوو؛ بەشداریی کرد.

ڕۆژی دووشەممە، ١٦ی بەفرانبار، لە سەر بانگهێشتی فەرمیی نوێنەرایەتیی "پارتی یەکیەتیی دێموکراتی کوردی سووریە" لە ئۆتریش، هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران لەو وڵاتە،  بەشداریی لە سێمینارێکی "پارتی یەکیەتیی دێموکراتی کوردی سووریە" کرد.

لەو سێمینارەدا"عەبدوڵڵا هەکدوو" و "نزار مووسا" بە نیسبەت " کوردستانی ڕۆژئاوا بە گشتی و ڕێکخراوەکانی ناو گۆڕەپانی سیاسی و چەکداری لە کوردستانی ڕۆژئاوا"، "ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریە" ، "کەند و کۆسپەکانی سەر ڕێگای کاری سیاسیی لە کوردستانی ڕۆژئاوا"، "پێکهاتنی ناوچەی ئارام لە لایەن ئامریکا و تورکیەوە" و هەروەها "دواڕۆژی کوردستانی ڕۆژئاوا" بە قسەیان کرد.

پاش باسەکەی "عبدوڵڵا هەکدوو" و "نزار موسا"،  بەشداربووانی سێمینارەکە نەزەراتی خۆیان لە سەر باسەکان دەربڕی و چەند پرسیارێکیان ئاراستەکرا کە لە لایەن بەڕێوبەرانی سێمینارەکەوە وڵامی پرسیارەکان درایەوە.

"حوسێن خاڵخاڵ" و "چریک ئه‌بدام"،وەک ئه ندامانی هەیئەتی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات بەشداری سێمینارەکە بوون.

لە کۆتایی سێمینارەکەدا، لە لایەن نوێنەرایەتیی "پارتی یەکیەتیی دێموکراتی کوردی سووریە"وە سپاسی بەشداریی هەیئەتی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات کرا.