کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئوسترالیا/ خۆپیشاندانێک بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانی کوردستان بەڕێوە چوو

13:10 - 3 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: خۆپیشاندانێک بۆ پشتگیری لە ناڕەزایەتییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات و ئێران، لە شاری پێرت لە ڕۆژئاوای ئوسترالیا، بەڕێوە چوو.

بە مەبەستی پشتگیری لە خۆپیشاندەرانی کوردستان و ئێران دژی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران و مەحکوومکردنی تاوانەکانی ئەو ڕێژیمە دەرحەق بە خۆپیشاندەران، بەتایبەتی خەڵکی کوردستان، ڕۆژی شەممە، ٢ی سەرماوەز، کۆمەڵێک لە هاووڵاتییانی کورد و ئێرانی لە شاری پێرت لە ڕۆژئاوای ئوسترالیا، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان پێک هێنا.

کۆبوونەوەکە سەرەتا بە سروودی نەتەوایەتیی "ئەی ڕەقیب" و پاشان خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان، دەستی پێکرد.

پاشان بەشداران بەم بۆنەوە وتاریان پێشکەش کرد کە بریتی بوون لەم کەسانەی خوارەوە:

ـ مەسعوود سەمەدی وتارێک بە ئینگلیزی

ـ مەمی ئەسڵانی وتاری ناوەندی هاوکاریی هێزە سیاسییەکانی کوردستان بە زمانی فارسی

ـ  مەهدی قاتێعی، عەرەبی ئەهوازی، وتارێک بە زمانی ئینگلیزی

ـ  دەیڤید لە ئەنجومەنی یەهوودییەکانی شاری پێرت

ـ مەسعوود سەمەدی وتاری ناوەندی هاوکاریی هێزە سیاسییەکان بە کوردی

ـ خانم بیتا، وتارێکی کورت بە ئینگلیزی

ـ نەسرەدین سیلوانا وتارێک بە زمانی ئینگلیزی

هەروەها "کارزان ڕەشید"، هونەرمەند، سروودێکی نیشتمانیی پێشکەش کرد.

هەموو وتاربێژان، وێڕای هاوخەمی و پشتیوانی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران و کوردستانی ڕۆژهەڵات، جینایەتەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانیان درحەق بە خۆپیشاندەران مەحکووم و شەرمەزار کرد.