![](/weney-mallperr/13327.jpg)
کوردستان میدیا: وەزیری نێوخۆی سووریه لە سەردانێکی نهێنیدا، چووەتە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان و لەگەڵ فەرماندەکانی یەپەگە و پەکەکە کۆبووەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرته بڵاوکراوەکان، سەرلەشکر محەممەد ئەلشەعار، وەزیری نێوخۆی سووریه، بە سەردانێکی نهێنی چووەتە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان و لەگەڵ فەرماندەکانی یەپەگە و پەکەکە کۆبووەتەوە.
لەو پێوەندییەدا، ماڵپەڕێکی نزیک لە ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریه(ENKS) بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی نزیک لە خۆی، بڵاوی کردووەتەوە کە؛ سەرلەشکر محەممەد ئەلشەعار، وەزیری نێوخۆی سووریه بە یاوەریی شاندێکی ڕێژێمی سووریه، سەردانی شاری قامیشلۆی کردووە، کە پارتی یەکیەتیی دێموکراتی (پەیەدە)، وەک ناوچەی خۆڕێبەریی ڕایگەیاندووە.
بەپێی زانیارییەکان،محەممەد ئەلشەعار، لەگەڵ ئاڵدار خەلیل و ڕێدوور خەلیل، بەرپرسانی باڵای پەیەدە و یەکینەکانی پاراستنی گەل (YPG) و چەند بەرپرسی پارتی کرێکارانی کوردستان(PKK) کۆبووەتەوە.
بەپێی هەندێک زانیاری، ساڵح موسلیم ھاوسەرۆکی پەیەدە بەشداریی کۆبوونەوەکەی نەکردووە، بەڵام ئاڵدار خەلیل ھاوسەرۆکی بزووتنەوەی کۆمەڵگەی دێموکراتی و ڕێدوور خەلیل وتەبێژی یەپەگە و ژمارەیەک بەرپرسی پەکەکە، کە لە قەندیلەوە ھاتبوون، بەشدارییان کردووە.
لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ڕەوشی ئاسایشی پارێزگای حەسەکە و بەشێوەیەکی گشتی، پلانی ھاوبەشی سپای سووریە و یەپەگە بۆ دەستپێکردنی ھەڵمەتی گرتنەوەی دەوروبەری قامیشلۆ کراوە.