کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پارتی یەکیەتیی دێموکرات لە سووریە و حیزبی دێموکرات کۆ بوونەوە

11:24 - 13 بەفرانبار 2721

هەیئەتێکی پارتی یەکیەتیی دێموکراتی کورد لە سووریە و هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی بێلژیک پێکەوە کۆ بوونەوە و لەسەر دۆخی کورد قسەیان کرد.

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی٩ی بەفرانبار، هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی بێلژیک کە پێک هاتبوو له "بەها ئیبراهیمی" بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات، "فیرووز وەیسی" بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی کۆمیتە و "دارا ناتق" ڕاوێژکاری کۆمیتە، لەگەڵ پارتی یەکیەتیی دێموکراتی کورد لە سووریە کە پێکهاتبوون لە "حەبیب ئیبراهیم" لێپرسراوی گشتیی پارتی دێموکرات لە دەرەوەی وڵات و "ئەکرەم حەمۆ و کاک مستەفا" ئەندامانی بەڕێوەبەریی ئەو پارتە کۆ بوونەوە.

لەو دیدارەدا لەلایەن پارتی یەکیەتیی دێموکراتی کورد لە سووریە پێشوازی لە کۆمیتەی حیزب کرا.

دواتر لەلایەن "حەبیب ئیبراهیم" لێپرسراوی گشتیی پارتی یەکیەتیی دێموکرات باسێک سەبارەت بە دۆخی کورد لە کوردستانی ڕۆژاوا پێشکەش بە ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە کرا.

پاشان هەیئەتی کۆمیتەی حیزب باسێکیان لەسەر دۆخی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات پێشکەشی بەشدارانی کۆبوونەوەکە کرد.

لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە هاوکاریی هەر دوو حیزب لە وڵاتی بێلژیک بۆ باشتر ناساندنی پرسی کورد بە ناوەندی نێونەتەوەیی لە بێلژیک کرا.

لە کۆتایی دیدارەکەدا جەخت لەسەر هاوکاری و هاوپەیوەندیی زیاتری هەر دوولا  وەکوو دوو حیزبی کوردستانی کرایەوە.