![](/weney-mallperr/3140.jpg)
کوردستان میدیا: سەرەڕای بەڵێنیی بەرپرسانی رێژیمی لە پارێزگای کرماشان لەمەڕ چارەسەر کردنی کێشەی کاری خەڵک، ئەو پارێزگایە پلەی یەکەمی بێکاریی لە ئێراندا هەیە.
ئەندامێکی کومیسیۆنی مەجلیسی رێژیمی ئیسلامیی ئێران گوتی: لاوان و خەڵکی پارێزگای کرماشان لەگەڵ گرفتی بێکاری بەرەوڕوون و ئەو پارێزگایە ٨ ساڵە چاوەڕێی بوودجەیە کە هێشتا هیچ هەوڵێک لەو پێوەندییەدا لەلایەن بەرپرسانی رێژیمەوە نەدراوە.
فەتحوڵڵا حوسەینی راشیگەیاندووە، هەنووکە خەڵکی ناوچە سنوورییەکان پێویستییان بە برنج هەیە بۆ بەدەست هێنانی ئەو مادە خۆراکییە تۆشی کێشە و گرفتی فراوان بوون و هیچ کەس بۆ چارەسەریی ئەو کێشەگەلە هیچ هەوڵێک نادات.
لەلایەکی دیکەشەوە نرخی بێکاری لە پارێزگای کرماشان لە هاوینی ساڵی رابردوو ١٤.١% بووە کە ئەم نرخە لە ماوەی وێکچووی ١٣٩١ بۆ ١٦.٥% زیادی کردووە.
هەواڵدەریی ئیلنا نووسیویەتی، زیاد بوونی نرخی بێکاری لە کاتێک دایە کە لێپرسراوانی دەوڵەتیی رێژیمی ئێران هەمیشە بەڵێنیی زیاد کردنی پشکی کار لەو پارێزگایەدا دەدەن ئەم ئیدیعایانە هیچ کات نەچوونەتە بواری جێبەجێ کردنەوە.