کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پڕۆژەی پردی ساڵح ئاوا لەئیلام دوای سێ‌ساڵ نەچۆتە بواری جێبەجێ‌كردنەوە

22:04 - 11 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: دوای تێپەڕینی سێ‌ساڵ لەپڕۆژەی پردی شاری ساڵح‌ئاوا لەئوستانی ئیلام، هێشتاكە ئەو پڕۆژەیە نەچۆتە بواری جێبەجێ‌كردنەوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، دوای تێپەڕ بوونی سێ‌ساڵ لەو پڕۆژەیە تەنیا دوو كۆڵەكەی پردەكە دانراوە و چیدیكە ئەو پردە بەرەوپێش چوونی بەخۆیەوە نەبینیوە.

ئێستاكە كار كردن لەسەر پڕۆژەی پردی هەوایی ساڵح‌ئاوا كە لە ٣٩ كیلۆمیتری جادەی ئیلام ـ مێهران هەڵكەوتووە، بەفەرمی راگیراوە و لەماوەی ئەو سێ‌ساڵەدا تەنیا ١٠% پێشكەوتنی هەبووە.
بەوتەی هاووڵاتیان، راگرتنی ئەو پڕۆژەیە پێوەندیی بەكێشەی ماڵیەوە هەیە و ئەمە لەحاڵێكدایە كە ئیلام لەبواری سەرچاوە ژێر زەوییەكانەوە زۆر دەوڵەمەندە.
زۆربەی پڕۆژەكان لەئیلام بە نێوە چلی ماونەتەوە و لەو پێوەندییەدا دەتوانین ئاماژە بە ژمارەیەك بەنداو بكەین و بە كردەوە هیچ پێشكەوتنێكیان نەبووە.