
مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی ساڵڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردییەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ڕوو لە ڕۆژنامەنووسانی دەروەستی کورد بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
پیرۆز بێت ساڵڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی لە سەرجەم ڕۆژنامەنووسانی دەروەستی کورد.
بەهیوای ئەو ڕۆژەی کە ڕۆژنامەنووسانی کورد وەکوو هەموو ڕۆژنامەوانی دنیای پێشکەوتوو، ئازاد بن لە گەیاندنی ڕاستییەکان بە کۆمەڵانی خەڵک و هەموو بەربەستەکان لەسەر ڕێگای پەرەپێدانی ئەو ئەرکە گرینگەیان نەمێنێت.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
لێپرسراوی گشتی
مستەفا هیجری
٣ی بانەمەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی