کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پیرۆزبایی "مستەفا هیجری" لە "باڤڵ تاڵەبانی"

10:45 - 3 رەشەمه 2719

"مستەفا هیجری"، لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی هەڵبژاردنی "باڤڵ تاڵەبانی" وەک هاوسەرۆکی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزبایی لە ناوبراو کرد.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بەڕێز کاک باڤڵ تاڵەبانی

هاوسەرۆکی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان

وێڕای سڵاوێکی گەرم،

بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێزتان بە هاوسەرۆکیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان لەلایەن خۆم و ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە پیرۆزباییتان لێ دەکەم و هیوادارم لە ڕێگای ئەم بەرپرسایەتییە گرینگەی کە کەوتووەتە سەر شانتان یارمەتیدەر و شوێندانەر بن لە بەرەوپێشبردنی دۆزی کورد و ئاشتی و یەکڕیزی لە باشوور و هەموو بەشەکانی کوردستاندا.

هەروەها چاوەڕوانین کە پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان لەم قۆناغە نوێیەشدا بە سەرکردایەتیی بەڕێزتان لە کەشێکی دۆستانەدا بەرەوپێش بچێت.

لەگەڵ ڕێزی دووبارە

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لێپرسراوی گشتی

مستەفا هیجری

٣٠ی ڕێبەندانی ١٣٩٨ی هەتاوی

١٩ی فێڤرییەی ٢٠٢٠ی زایینی