کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پیرۆزکردنی یادی ٢٥ی گەلاوێژ لە کوردستان بەردەوامە

18:56 - 27 گەلاوێژ 2716

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شار و گوندەکانی کوردستان، بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی، یادی ٢٥ی گەلاوێژ بەرز و پیرۆز ڕادەگرن.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا. ڕۆڵە نەبەزەکانی کوردستان بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ٧١ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شارەکانی کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

سنه

قارەمانانی دێموکرات لە شاری سنەی سەربەرز، بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی لەو شوێنانە، یادی ٢٥ی گەلاوێژیان بەرز ڕاگرت.

شەهرەکی سەعدی-فازی۲، کوی فەرهەنگییان، شەهرەکی زاگرۆس، خیابانی بیمارستان، تەئمین ئیجتماعی، بەردەرگای دانیشگای پەیامی نووری سنە.

ڕەبەت

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری ڕەبەت، به‌بونەی ٢٥ی گەلاوێژ ٧١ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو شوێنانەی شاری ڕەبەت چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە بڕدووە.

ڕەبەتی خوارێ و دەوروبەری پاسگای ئینتزامی، دوروبەری مزگەوتی چواریاری نەبی و مەیدانی فوتباڵ، پادگانی تەباتەبایی، مەدرەسەیمۆدەڕێس و دەوروبەری مزگەوتی ئیمام شافعی، مەدرەسەیابن سینا کەمەربەندی و خیابانی سەرچاوەگۆنەکانی لیلانێ، گوڵە و سیسێر.

ورمێ

دڵسۆزانی دێموکرات لە گوندی گردوان سەربه ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ یادی ٧١ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکرات، تراکت و پووستێری تایبەت بەو ڕۆژەیان بڵاو کردووەتەوە.
تەنگیسەر

قارەمانانی دێموکرات لە گوندی تەنگیسەر، بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، بۆ چەندمین جار چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

سەلاسی باوەجانی

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری سەلاسی باوەجانی، بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژەوە لە چەند ناوچە و کۆڵانێکی شاری تازاوای سەلاسی باوەجانی، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە؛

شارەکی ئەنجیربووس، خیابانەکانی تەقوای١٠، تەقوای١٢، ئێحسانی٥ و باهونەر.