كه‌ریم په‌رویزی
كاتێك كه ناوی پێشمه‌رگه ده‌به‌ی، یه‌كه‌م وێنه‌یه‌ك كه له مێشكدا دروست ده‌بێ، مرۆڤێكی كورد، به چه‌كێكی ساده‌ی یه‌ك كه‌سی له‌سه‌ر شانه‌وه و له‌سه‌ر ڕه‌وه‌زێكی كوردستانه و ده‌ڕوانێته نیشتمان.
ئه‌م وێنه‌یه سه‌رتاپای پڕه له هێما و ڕه‌مز كه له مێژووی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ كه وه‌كوو چیا به‌رده‌وام كه‌وتووەته به‌ر ڕه‌هێڵه‌ی خه‌نجه‌ر و مووشه‌ك و بۆمبی ڕق و كینی كۆلۆنیاڵیزمی تاوانبار و هه‌ر وه‌كوو چیاش به‌پێوه بووه و هه‌یه و له‌نێو دڵی دیرۆكدا له‌سه‌ر پێ ڕاوه‌ستاوه، به له‌شێكی شه‌ڵاڵی خوێنه‌وه، به‌ڵام به سه‌رێكی به‌رزه‌وه.
پێشمه‌رگه ئه‌و مرۆڤه‌یه له كوردستان كه ده‌بێ به ڕه‌مزی هه‌رمان و مانه‌وه و خۆڕاگری و كۆڵنه‌دان. له پێشمهرهگهوه ڕاز و نهێنییه‌كانی چیا ده‌ڕژێنه نێو ده‌روونی گه‌ل و ڕۆڵه‌كانی نه‌وه‌ی نوێ پێی ڕادێن و بار دێن.
به‌ڵام ئه‌م وێنه‌یه ڕه‌نگه تووشی هه‌ڵه‌یه‌كمان بكات. ڕه‌نگه پێمان وابێ كه پێشمه‌رگه ته‌نیا ئه‌و كاتانه‌ی كه ته‌نگانه‌یه‌ك هه‌یه و هێزێكی دژی گه‌لیی كۆلۆنیاڵیستی خه‌ریكی كوشتنی خه‌ڵكه یان خه‌ریكی وێرانكردنی شوێنێكی كوردستانه، بێت و ده‌ركه‌وێ و ته‌قه‌یان لێ بكا و ڕاویان بنێ و دووباره ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه بگه‌ڕێته‌وه هێلانه‌ی پڵینگ و ژیان به ئاسایی به‌رده‌وام ده‌بێ.
ئه‌م جۆره تێڕوانینه بۆ پێشمه‌رگه هه‌ندێك له لایه‌نه‌كانی هه‌قیقه‌تمان لێ ده‌شارێته‌وه. چوونكه وێنه‌یه‌كی ناته‌واوه و ته‌نیا گۆشه‌یه‌كی بچووكی فه‌لسه‌فه و بڕوای پێشمه‌رگه‌بوون ده‌رده‌خا.
پێشمه‌رگه‌بوون، ئه‌و ڕه‌هه‌نده‌ی تێدایه كه به‌ره‌نگاری هێزی دوژمن ده‌بێته‌وه و به شریخه‌ی چه‌ك، بێده‌نگیی تاڵی مێژوو داده‌دڕێ، ئه‌م مۆرك لێدانه له داستانه‌كانی مێژوو و له حه‌ماسه‌كانی خۆڕاگری و گیانبازیی پێشمه‌رگه‌دا به سه‌دان جار دووپات كراوه‌ته‌وه و زۆر جاریش گه‌یشتووەته لووتكه. له هه‌ندێ وێنه‌ی بێوێنهشدا وه‌كوو مامۆستا مه‌لا حه‌سه‌نی شیوه‌سه‌ڵی هه‌روا له لووتكه‌دا ماوه‌ته‌وه و ده‌مێنێته‌وه.
به‌ڵام پێشمه‌رگه بوون ته‌نیا نه‌بستراوه‌ته‌وه به‌و ڕه‌هه‌نده‌وه كه جار جارێك ته‌قه‌ی چه‌كی بێ، به‌ڵكوو له ئێستا و دوای زیاتر له حه‌وت ده‌یه له له‌دایكبوونی پێشمه‌رگه، ڕه‌مز و هێمای پێشمه‌رگه له پڵێنگێكی چیا سه‌ركه‌شه‌كانی كوردستانه‌وه بووەته ئیراده‌یه‌كی گشتیی نه‌ته‌وه‌یی بۆ بونیاتنانه‌وه‌ی نیشتمانێكی نوێ. به‌و مانایه كه ئیدی پێشمه‌رگه ته‌نیا و به‌ته‌نیا مرۆڤێكی هه‌قیقی نییه كه ڕه‌نج هه‌ڵ ده‌گرێ و ئه‌رك وه‌ئه‌ستۆ ده‌گرێ، ئێسته پێشمه‌رگه بڕاویه و ڕژاوه‌ته نێو ده‌روونی خه‌ڵكه‌وه. هه‌ر بۆیه پێشمه‌رگه بوون ته‌نیا له چه‌ك هه‌ڵگری شاخدا قه‌تیس نه‌ماوه‌ته‌وه و هه‌موو شه‌پۆلانی جه‌ماوه‌ری كوردستان ده‌گرێته‌وه.
پێشمه‌رگه بوون ڕه‌مز و هێمای پێكه‌وه‌بوونی نه‌ته‌وه‌ییه كه له ئیراده‌ی شۆڕشگێڕیی خه‌ڵكدا شكڵ و جسم ده‌گرێ. ڕوانینی نوێ بۆ پێشمه‌رگه بوون، بریتییه له‌و ئیراده‌یه كه له هه‌ر ئان و ساتێك‌دا به هێماوهرگرتن له‌و وێنه كه له سه‌ره‌تاوه باس كرا، به ڕووی دووژمندا هه‌ڵ ده‌چێ و ئه‌ركی خه‌بات ته‌نیا بۆ چه‌ند كه‌سێك تایبه‌ت جێ ناهێڵێ به‌ڵكوو هه‌موو تاكێك وره و بڕوای بوون به پێشمه‌رگه‌ی تێدا ئاماده‌یه و هه‌موو كۆڵانێكی كوردستان ده‌توانێ ببێ به سه‌نگه‌رێكی پێشمه‌رگه.
كۆچی ڕۆڵه ئازا و به‌هه‌ڵوێسته‌كانی نیشتمان له‌نێو كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و چیا، له شكڵی ئیراده‌یه‌كی گشتگیر و خه‌باتكارانه‌دا پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه و داده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نێو دڵی شار بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی داگیركاری و سوپای تاوان.