کوردستان میدیا: په‌یوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بو هه‌ر سێ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فینلاند، سوئید و نۆروێژ نامەیەکی سەرئاوەڵای بڵاو کردەوە.
پاش ئه‌وه‌یکه په‌یوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی حیزب له سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بو سێ وڵاتی "سکاندیناوی" ئاگادار کرایه‌وه، نامه‌یەکی سهرئاوەڵای ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر سێ وڵاتی "سوئید"، "فینلاند" و "نۆروێژ" کرد که له ڕۆژانی داهاتوودا میوانداری له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و شاندی هاوڕێی ده‌که‌ن.
له به‌شێکی ئه‌م نامه‌یه‌دا، وێڕای ئاماژه‌دان به سه‌رکوت و چه‌وسانه‌وه‌ی سیستماتیکی نه‌ته‌وه‌ی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و باقی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانی ئێران، داوا له حکوومه‌تی ئه‌و سێ وڵاته کراوه که، پێشێلکارییه زه‌قه‌کانی مافی مرۆڤ له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، وه‌ک بابه‌تێکی جیددی لەگه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ڕێژیمی ئێران بخه‌نه به‌ر باس.
هه‌روه‌ها له نامه‌که‌دا هاتووه: ئێستا ئیدی کاتی ئه‌وه هاتووه که یه‌کیەتیی ئورووپا به وڵاتانی سکاندیناویشهوه، ئه‌و ڕاستییه ببینن كه پێوه‌ندیه‌كی ڕاسته‌وخۆ هه‌یه، له‌نێوان سیاسه‌ته‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئێران.
له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا لە نامه‌که‌دا ئاماژه به‌وه کراوە که ناکرێت وڵاتانی ئورووپایی خۆیان ته‌نیا لەگه‌ڵ به‌شێک له کێشه ده‌ره‌کییه‌کانی ئێران خه‌ریک بکه‌ن و خۆیان له کێشه ناوخۆییه‌کانی ببوێرن، بۆ نموونه وڵاتانی یه‌کیەتیی ئورووپا ساڵانێکه هه‌موو فۆکووسی خۆی خستووەته سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ به‌رنامه‌ی ناوکیی ئێران، له کاتێکدا کێشه نێوخۆییه‌کانی ئێران و له‌وانه پرسی مافی مرۆڤ له‌و وڵاتەدا په‌راوێز خراون.
هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا له نامه‌ی سهرئاوەڵای په‌یوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی حیزب‌دا، ئاماژه به‌وه دراوه که چه‌وساندنه‌وه‌ی سیستماتیکی سیاسی، ئابووری، کولتووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌وڵدان بۆ گۆڕانی دیمۆگرافیی هه‌رێمه‌کانی نیشته‌جێبوونی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کان و هه‌روه‌ها هه‌وڵی بێوچانی ئاسێمیلاسیۆن له کێشه سه‌ره‌کییه‌کانی ناوخۆیی ئێرانن.
له کاتێکدا که پاش هاتنه سه‌رکاری حه‌سه‌ن ڕۆحانی به‌ڵێنی چاره‌سه‌ریی زۆر کێشه به خه‌ڵک دراوە، به‌ڵام کێشه‌کان نه‌ک هه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌بوون، به‌ڵکوو له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌ت و به ناو مودیریەتەکەی ڕۆحانی له سێداره‌دانی جیابیران بەتایبه‌ت ئه‌وانه‌ی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی کورد و باقی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانی ئێران بوون چه‌ند قات زیادی کردووه.
له‌م نامه‌یه‌دا باسی خراپیی لەڕادهبهدهری بارودۆخی ئابووریی کوردستان و ئاستی به‌رزی بێ‌کاری له وڵات‌دا کراوه و ئاماژه به‌وه دراوه که له کاتێکدا ڕێژیم هه‌موو سه‌رچاوه سرووشتیه‌کانی کوردستان تاڵان ده‌کات، به‌ڵام خه‌ڵکی کوردستان ناچارن بۆ بژێوی ژیانیان په‌نا بو "کۆڵبه‌ری" به‌رن و ته‌نانه‌ت ئه‌م کۆڵبه‌رانه‌ش ڕۆژانه ده‌که‌ونه به هێرشی چه‌کداریی هێزه‌کانی ڕێژیم و ده‌کۆژرێن و بریندار ده‌کرێن.
نامه سهرئاوەڵاکهی په‌یوه‌ندیه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران چه‌ندین بابه‌تی گرینگی دیکه‌ی به هێنانه‌وه‌ی فاکت و ئاماری جێی متمانه له‌م نامه‌یه‌دا هێناوه‌ته به‌ر باس.
له کوتایی نامه‌که‌دا داوا له حکوومه‌ته‌کانی هه‌ر سێ وڵاتی فینلاند، سوئید و نۆروێژ کراوه، به‌رانبه‌ر به کرده‌وه‌کانی ڕێژیمی ئێران دژ به نه‌ته‌وه‌ی کورد و باقی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانی ئه‌و وڵاته بێده‌نگ نه‌بن و ئه‌م بابه‌تانه له چاوپێکه‌وتنه‌کانیاندا له گه‌ڵ شاندی ئێرانی بخه‌نه به‌رباس و هه‌ڵوێستی شیاو بنوێنن.