کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی تویتێریی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات بۆ ٢٢ی ڕێبەندان

09:55 - 20 رێبەندان 2719

"مستەفا هیجری"، لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی ٢٢ی ڕێبەندان، پەیامێکی لە تویتێردا بڵاو کردەوە و لە پەیامەدا سڵاوی بۆ هەموو ئەو کەسانە نارد کە لە ڕێگای ئازادی خەبات دەکەن و کردوویانە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سەرەتای هاتنەسەرکاری ڕێژیمی ئێران، ئەو ڕێژیمەی ڕەت کردەوە و خەباتی خۆی لەپێناو دێموکراسی درێژە پێداوە، خەباتێک که ٧٤ ساڵە درێژەی هەیە. دێموکراسییەک کە مافی تاک و کۆمەڵ پارێزراو بێت و نەتەوەی کورد وەک یەکێک لە نەتەوەکانی ئێران خاوەن کەرامەت و چارەنووسی خۆی بێت.

لە بەرەبەری ٢٢ی بەهمەندا، ساڵڕۆژی کۆتایی‌هاتینی دیکتاتۆریی شاهنشاهی، سڵاو دەنێرین بۆ هەموو ئەو کەسانەی لە ڕێگای ئازادی و دێموکراسیدا خەباتیان کردووە، بە هیوای کۆتایی‌‌هاتنی توتالیتاریزمی دینی.