کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی سەرەخۆشیی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی کۆچی دوایی "ئەحمەد ئیبراهیم"

09:46 - 1 گەلاوێژ 2720

"مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک "ئەحمەد ئیبراهیم" لە کوردانی قەزاقستان، پەیامێکی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

برای بەڕێز پڕۆفیسۆر "کنیاز ئیبراهیم"

بەڕێوەبەری یەکیەتیی کوردانی قەزاقستان "بەربانگ"

ئێمە بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی برای ئێوە "ئەحمەد ئیبراهیم" دڵگران و خەمگین بووین.

بەو بۆنەوە سەرخۆشی دەکەم لە بەڕێزت و هەموو کوردانی نیشتمانپەروەری قەزاقستان.

ڕۆحی خوالێخۆشبوو "ئەحمەد ئیبراهیم" شاد بێت و خۆتان سڵامەت.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لێپرسراوی گشتی

مستەفا هیجری

٣١ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی

٢١ی ژووئیەی ٢٠٢٠ی زایینی