"مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەنیسبەت کۆچی دوایی کاک "فەیاز ئەکمەن"جێگری سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی بۆ ئەو حیزبە نارد.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
بەڕێز / كاک مستەفا ئۆزچەلیک سەرۆكی گشتیی پارتی ئازادیی كوردستان (PAK)
بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی كاك "فەیاز ئەكمەن" جێگری سەرۆكی گشتیی پارتە تێكۆشەرەكەتان، دڵگران بووین.
بەو بۆنەیەوە لەلایەن خۆم و ڕێبەرایەتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانەوە، سەرەخۆشی لە بەرێزتان و سەرجەم تێكۆشەرانی پارتەكەتان دەكەین و هاوبەشی خەمتانین. دڵنیاین بە بەردەوامیتان لە تێكۆشان بۆ وەدیهێنانی مافی نەتەوەیی كورد، ڕۆحی كاک فەیاز و هەموو گیانبەختكردووانی دۆزی كوردستان شاد دەكەن.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
لێپرسراوی گشتی
مستەفا هیجری
١٥ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی
٥ی مەی ٢٠٢١ی زایینی