"مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ کۆچی دوایی "ڕەمزی شەعبان" ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دێموکراتی کوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشیی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
بەڕێز/ جەنابی کاک مەسعوود بارزانی
سەرۆکی پارتی دێموکراتی کوردستان
وێڕای سڵاو و حورمەت
هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو ڕەمزی شەعبان ئەندامی سەرکردایەتی و کادری لێوەشاوە و بە ئەزموونی پارتی، جێگای پەژارەی هەموو لایەکمانە. بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بەڕێزتان، ڕێبەرایەتیی پارتی دێموکراتی کوردستان، بنەماڵە و کەسوکاری ئەو بەڕێزە دەکەین و خۆمان لە خەمیاندا بەشدار دەزانین.
لەگەڵ ڕێزی دووبارە
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
لێپرسراوی گشتی
مستەفا هیجری
١٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی
٤ی ئاوریلی ٢٠٢١ی زایینی