"مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ کۆچی دوایی کاک "عەلی قازی" کوڕی پێشەوا قازی محەممەد سەرکۆماری کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
بهداخهوه ئاگاداربوین بەیانی ئەمڕۆ ١٩ی پووشپهڕی ١٤٠١ی ههتاوی، بەریز کاک عەلی قازی کوڕی شەهید پێشەوا قازی محەممەد لە تەمەنی ٨٩ سالیدا لە نەخۆشخانەیەکی ئاڵمان کۆچی دوایی کردوە.
وێڕای دەربڕینی پەژارەی خۆمان لەو ڕووداوە لەلایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە، سەرەخۆشیی خۆمان پیشکەش بە کەسوکاری و بە گشتی بنەماڵەی گەورەی پێشەوا دەکەین و خۆمان لە خەمیاندا به بەشدار دەزانین.
ڕووحیان شاد بێ
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
لێپرسراوی گشتی
مستهفا هیجری
١٩ی پووشپەڕ