
"مستەفا هیجری" بەنسیبەت کۆچی دوایی پرۆفیسۆر " کنیاز ئیبراهیم " کەسایەتی و خەباتکاری کورد لە وڵاتی "قەزاقستان" پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ فێدراسیۆنی نێونهتهوهیی كوردانی دیاسپۆرا ناردوه.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
بەڕێز فێدراسیۆنی نێونەتەوەیی کوردانی دیاسپۆرا (FNDK)
ئێمە بە بیستنی کۆچی دوایی کەسایەتی و خەباتکاری تێکۆشەر و شوێنداری گەلەکەمان پرۆفیسۆر " کنیاز ئیبراهیم " خەمبار بووین.
بەم هۆیەوە لەسەر ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هاوخەمی و سەرخۆشیی خۆمان بە ئێوەی بەڕێز، و بنەماڵەی ڕێزداری خوالیخۆشبوو کنیاز ئیبراهیم ڕادەگەیێنین و خۆمان بە شەریکی خەمتان دەزانین.
ڕووحی کاک کنیاز ئیبراهیم شاد و سەری نەتەوەی کورد و دۆستانی ساغ بێت.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
لێپرسراوی گشتی
مستەفا هیجری
١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی