کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی سەرەخۆشیی "مستەفا هیجری" بۆ کۆچی دوایی دایکی "کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی"

16:56 - 9 رەشەمه 2721

مستەفا هیجری لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ کۆچی دوایی دایکی "کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی" پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاراستەی ناوبراو کرد.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بەڕێز و تێکۆشەر

کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان

وێڕای سڵاو

بۆ کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان سەرەخۆشی و هاودەردیی خۆمان لەگەڵ بەڕێزتان و باقیی ئەندامانی بنەماڵەکەتان ڕادەگەیەنین.

هیوادارین خۆتان و باقیی ئەندامانی بنەماڵەکەتان لەشساخ و تەمەندرێژ بن.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لێپرسراوی گشتی

مستەفا هیجری

٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی