"مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بەنیسبەت سەرکەوتنی بایکۆتی هەڵبژاردنەکان پەیامێکی بڵاو کردەوە و سپاسی خەڵکی کوردستانی کرد.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
ڕۆژهەڵات هەروا پێشەنگی خەباتە
سەرەڕای پیلان و هەڕەشە بەردەوامەکانی ڕێژیم، کەمترین ژمارە لە خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان؛ وەک پەیامێکی«نا»ی بەهێزی دیکە بەو ڕێژیمە دژی گەلییە.
بەم بایکۆتە سەرتاسەرییە، ڕێژیم لاوازتر و خەباتی خەڵک بەهێزتر دەبێ. دەستان خۆش و خەباتی یەکگرتووانەتان بەردەوام بێ خۆشەویستان.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
لێپرسراوی گشتی
مستەفا هیجری
٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی