"مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ پەیامێکی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
٢٢ی پووشپەڕ، بۆ بزووتنەوەی نەتەوەیی- دێموکراتیکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و حیزبی دێموکرات، وەبیرهێنەرەوەی خەسارێکی گەورە و زامێکی قووڵە.
لە کاتێکدا یادی ئەم بۆنە دڵتەزێنە دەکەینەوە کە ۳۲ ساڵ بەر لە ئێستا، دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی، بوونە قوربانیی تێرۆریزمی دەوڵەتیی کۆماری ئیسلامی و شەهید کران.
لەم بۆنەدا، پەیمانی ئەمەگ و وەفاداریمان بۆ ڕێبەڕی بلیمەتی نەتەوەکەمان و ئامانجەکانی نوێ دەکەینەوە و بێزاری و نفرەتی خۆمان لە ڕێژیمی دژەئازادیی کۆماری ئیسلامی دەردەبڕین.
بەردەوامی بۆ ڕێبازی ڕێبەرانی شەهید و سەرکەوتن بۆ خەباتی نەتەوەیی و مافخوازانەی نەتەوەکەمان
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
لێپرسراوی گشتی
مستەفا هیجری
٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی
١٢ی جوولای ٢٠٢١ی زایینی