"مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی ١ی مەی ڕۆژی جیهانیی کرێکار، پەیامێکی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
ڕۆژی كرێكار پیرۆز
ڕۆژی جیهانیی كرێكار له هه‌موو كرێكاران و به‌تایبه‌ت كرێكاران و سته‌ملێكراوه‌كانی كورد پیرۆز بێت. ده‌سه‌ڵاتی سته‌مكار و چه‌وسێنه‌ری كۆماری ئیسلامی به سیاسه‌ته گه‌نده‌ڵ و سه‌ره‌ڕۆیانه‌كانی هه‌م وڵاتی له ته‌نگانه و تهریكبوونهوه خستووه و هه‌م هه‌موو سامانی وڵاتی به‌فیڕۆ داوه و ژیانی تاڵی كرێكاریی له ئێران و كوردستان تاڵتر كردووه و سامانی كوردستانیش به ڕاشكاوی ده‌دزێت و به‌تاڵانی ده‌بات. هیوای نه‌مانی ئه‌م ڕێژیمه سته‌مكاره و دابینبوونی دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی، هیوایه‌كی ڕوو له گه‌شه‌یه كه خه‌باتی هه‌موو چین و توێژه‌كان زیاتر پێكه‌وه گرێ ده‌دات.
پته‌و بێت هاوپێوه‌ندیی خه‌باتی هه‌موو چین و توێژه‌كانی کۆمەڵگەی كوردستان و هاوكاریی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان له ئێران.
ڕۆژی كرێكار له كرێكاران و چینی زه‌حمه‌تكێش پیرۆز بێت.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
لێپرسراوی گشتی
مستەفا هیجری