کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی "٨ی مارس"، ڕۆژی جیهانیی ژن

10:49 - 17 رەشەمه 2719

"مستەفا هیجری"، لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژن، پەیامێکی پیرۆزبایی ڕوو لە ژنانی ئێران و بەتایبەتی کوردستان بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژن پیرۆز بێت لە هەموو ژنانی دنیا، بەتایبەت ژنانی کوردستانی ڕۆژهەڵات.

ئەگەر لە ٤١ ساڵی ڕابردوودا هەموو تاکەکانی دانیشتووی ئێران، لەژێر توندترین زەبر و زەنگی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیدا لە هەموو ئازادی و خۆشییەکانیان بێبەش کراون، ژنانی ئەو وڵاتە بە تاوانی ژن‌بوونیان بێبەشترین و ژنانی کورد به تاوانێکی گەورەتری کوردبوونیان بێبەشترینن.

لەو ڕۆژەدا ڕێز دەگرین لە خەباتی هەموو ئەو ژنە مافویستانه بۆ ڕزگاربوونیان لە چەنگی ئەم دەسەڵاتە دژی ئازادییە.

ڕزگاری لە بەردەوامیی خەباتدایە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لێپرسراوی گشتی

مستەفا هیجری

١٧ی ڕەشەمەی ١٣٩٨ی هەتاوی