"مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی ئامینە خانم حەیدەری" پەیامێکی هاوخەمی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
ئاگادار بووین کە ئامینە خانم حەیدەری کچی خوالێخۆشبوو "سەید محەممەد حەیدەری" لە بنەماڵەی سەیدەکانی بەرزەنجی لە شاری ئەستەمبووڵ کۆچی دوایی کرد.
"ئامینە خان" هاوسەری مەرحووم "شێخ عوسمان نەقشبەندی" شێخی تەریقەتی نەقشبەندی و خۆشکی گەورەی شەهید" سەید کامیل حەیدەری" کادری لێوەشاوە و بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە ناوچەی هەوشار بوو کە لە گەلاوێژی ١٣٦٤ شەهید بوو. بەم بۆنەوە سەرەخۆشی خۆمان پێشکەش بە بنەماڵە و کەس و کاری ئامینە خانم و خوالێخۆشبوو شیخ عوسمان و هەموو دۆست و لایەنگرانی ئەو بنەماڵە بەڕیزانە دەکەین و خۆمان لە خەمیاندا بە بەشدار دەزانین.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
لێپرسراوی گشتی
مستەفا هیجری
١٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی