"مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی جێژنی خاوەنکارەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
نه‌خۆشیی كۆرۆنا جێژنی خاوهنكاریشی گۆڕی و به‌داخه‌وه ڕێگه‌ی نه‌دا كه هاونیشتمانییانی كوردمان به‌پێی ئایینی یاری، جێژنی خۆیان له شوێنه پیرۆزه‌كانیان به‌ڕێوه ببه‌ن.
وێڕای پیرۆزبایی ڕێوڕه‌سمی تایبه‌ت به‌و جێژنه كه له ڕۆژانی ڕابردوو به‌ڕێوه چوون و ڕۆژی جێژنی كۆتاییه‌كه‌ی له هه‌موو پێڕه‌وانی ئایینی یاری و له یارسانییانی هاونیشتمانمان، هیوادارین كه نه‌خۆشی و نه‌هامه‌تی له‌سه‌ر كوردستانه‌كه‌مان دوور بكه‌وێته‌وه تاكوو هه‌موو هاونیشتمانانمان به ئاشتی و ئارامی بژین و یاد و بۆنه پیرۆزه‌كانیان به‌ڕێوه ببه‌ن.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
لێپرسراوی گشتی
مستەفا هیجری
١١ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی