"مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ڕۆژی خوێندکاری کورد پیرۆزبایی لە خوێندکارانی کورد کرد.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
پەیامی "مستەفا هیجری" بەبۆنەی ڕۆژی خوێندکاری کورد
١٢ی بانەمەڕ، ساڵڕۆژی شەهیدبوونی ئیسمایل شەریفزادە و هاوڕێیانی له حەماسەی بە شکۆی بەربەرەکانێی ڕۆڵە قارەمانەکانی دێموکرات لە ٤۷ -١۳٤٦ لەگەڵ رێژیمی پاشایەتی ئێران دایە، بەو بۆنەوە ئەو ڕۆژە بە ڕۆژی خوێندکاری کورد دیاری کراوە.
لەم ڕۆژەدا وێڕای پیرۆزبایی لە سەرجەم خوێندکارانی کوردی ڕۆژهەڵات و یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەری ڕێز بۆ شەهیدانی ئەو ساڵانە و هەموو شەهیدانی ڕێگای خەبات بۆ ڕزگاریی کورد دادەنوێنین.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
لێپرسراوی گشتی
مستەفا هیجری
١١ی بانەمەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی