کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی "مستەفا هیجری" بەبۆنەی کۆچی دوایی دوکتور "نەجمەدین کەریم"

13:21 - 10 خەزەڵوەر 2720

"مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی دوکتور "نەجمەدین کەریم" پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

هه‌واڵێک گه‌یشت كه‌ دوکتور" نەجمەدین کەریم" تێکۆشەری دێرینی خەباتی کوردایەتی و ئه‌ندامی پێشووی ده‌فته‌ری سیاسیی یه‌كیه‌تیی نیشتمانیی كوردستان، ڕۆژی هەینی ٣٠ی مانگی ئۆکتۆبر لە نەخۆشخانەیەکی ئامریکا کۆچی دوایی کرد.

دوكتور نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌ بڕگه‌یه‌كی هه‌ستیاری مێژووییدا پارێزگاری كه‌ركووک بوو و هه‌ر له‌ سه‌رده‌می ئه‌ودا ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر پارێزگای كه‌ركووک هه‌ڵ كرا.

وێڕای خه‌باتی دوورودرێژی دوكتور نه‌جمه‌دین له‌ ڕێبازی ڕزگاریی كوردستان، دۆستێكی دێرین و به‌ئه‌مه‌گی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانیش بوو.

بەم بۆنەوە سەرەخۆشیی خۆمان پێشکەش بە هەموو ئەندامانی بنەماڵەکەی و کەسوکاری خوالێخۆشبوو و هه‌موو ئۆگرانی سه‌ربه‌ستیی كوردستان دەکەین و خۆمان لە پەژارەیاندا بە بەشدار دەزانین.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لێپرسراوی گشتی

مستەفا هیجری

١٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٩

٣١ی ئۆكتۆبری ٢٠٢٠