"مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی دوکتور "ڕۆژ نووری شاوەیس" ئهندامی مهكتهبی سیاسیی پارتی دێموکراتی کوردستان (PDK) پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
ڕێزدار/ جەنابی کاک مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دێموکراتی کوردستان
وێڕای سڵاو و ڕێز،
ههواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو دوکتور ڕۆژ نووری شاوەیس کادری لێوەشاوە و بەڕابردووی ڕێبەرایەتیی پارتی و ئهندامی مهكتهبی سیاسیی ئهو حیزبه، جێگای داخ و پەژارەی هەموو لایەکمانە.
بەو بۆنەوە لەلایەن ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆمان پێشکەش بە بەڕێزتان، ئەندامانی ڕێبەرایەتیی پارتی و هەموو ئەندامانی بنەماڵەی بەڕێزیان دەکەین و خۆمان لەو پەژارەیەدا بە بەشدار دەزانین.
لەگەڵ ڕێزی دووبارە
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
لێپرسراوی گشتی
مستەفا هیجری
٢٧ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی
١٥ی فێڤرییەی ٢٠٢١ی هەتاوی