"مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ۱ی مەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران پەیامێکی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
لە ڕۆژی جیهانیی کرێکاردا، پیرۆزبایی لە هەموو کرێکارانی ئێران و بەتایبەت کرێکارانی کوردستانی ڕۆژهەڵات دەکەین و پشتیوانی لە خەباتیان لەپێناو گەیشتنیان بە مافە پێشێلکراوەکانیان لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە دەکەین.
سەرکەوێ خەباتی پێکەوەیی چین و توێژەکان و هەموو نەتەوەکان لە ئێراندا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
لێپرسراوی گشتی
مستەفا هیجری
۱۲ی بانەمەڕی ۱۳۹۹ی هەتاوی