
مستەفا هیجری لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت بە لەسێدارەدانی شەهید "حەیدەر قوربانی" لەلایەن ڕێژیمی پەت و سێدارەی ئێرانەوە، پەیامێکی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
ڕێژیمی مرۆڤکوژی کۆماری ئیسلامی "حەیدەر قوربانی" ڕۆڵەیەکی دیکەی نیشتمانەکەمانی ئێعدام کرد.
حەیدەر قوربانی كوڕی شههید عهلی، ئازادیخوازێکی نیشتمانپەروەر و بە ورە بوو کە وەک زۆری دیکە لە لاوانی ڕۆژهەڵات سەری بەرزی بۆ ڕێژیم نەوی نەکرد و بەم چەشنە جێگەی خۆی لەنێو دڵی نیشتمان و نیشتمانپەروەرانی کوردستان ههتاههتایی کرد.
کوردستان سەربەرزە بە بوونی ئەو لاوانە و دڵی پڕ لە هیوایە بۆ ئازادی.
سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری "حەیدەر"، خەڵکی بەوەفا و خەباتکاری کامێران و هەموو ئۆگرانی ئازادی لە کوردستان دەکەین.
سەرشۆڕی و نەمان بۆ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی
لێپرسراوی گشتی
مستەفا هیجری