مستەفا هیجری لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەبارەت بە داسەپاندنی پێنج ساڵ زیندان بەسەر "زارا محەممەدی" مامۆستای زمانی کوردی، پەیامێکی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
ئه‌م ده‌نگانه كپ ناكرێن
زارایان خسته زیندانه‌وه تا به خه‌یاڵی خۆیان ده‌نگی كپ بكه‌ن، بێخهبهر له‌وه كه ده‌نگی زارا و زاراكان له‌مێژ ساڵه بووەته ده‌نگی هه‌زاران تێكۆشه‌ری ماندویینهناسی ڕێگای خوێناوی و سه‌ربه‌رزیی خۆزگه و ئاواته‌كانی ڕزگاری و ئازادیی نه‌ته‌وه‌كه‌مان.
قوتابییه‌كانی مه‌كته‌بی زارا، زۆر و له‌بڕان نه‌هاتوون، زیندان نایانترسێنێت و ده‌نگیان كپ ناكات، ئه‌وان له دڵی نه‌ته‌وه‌كه‌یاندا جێیان كردووەته‌وه و سه‌رده‌كه‌ون.
قوڕ به‌سه‌ر ئه‌و دوژمنه‌ی هیوای به به‌ندیخانه‌یه.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
لێپرسراوی گشتی
مسته‌فا هیجری
١٩ی به‌فرانباری ١٤٠٠