کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی هاوخەمیی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات لەگەڵ خەڵکی کوردستان

17:01 - 11 خەرمانان 2721

"مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەنیسبەت وەرگەڕانی ماشین کە چەندین هاووڵاتی گیانیان لەدەست دا و بریندار بوون لە پەیامێکدا هاوخەمیی خۆی لەگەڵ خەڵکی کوردستان دەبڕی.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بەداخەوە کارەساتی وەرگەڕانی ماشین، گیانی ژمارەیەکی زۆر لە کوردستانییان، خەڵکی شاری مەریوانی ئەستاند و ئەو شارە و هەموو کوردستانی خەمبار کرد.

خراپیی ڕێگاوبان لە کوردستان و پێڕانەگەیشتنی ڕێژیم بەو کارانە، ساڵانە گیانی زۆر کەس دەستێنێ.

بەبۆنەی ئەم کارەساتەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانییان و خەڵکی شاری خۆشەویستی مەریوان و هەموو کوردستانییان دەکەم و هیوای هەرچی زووتر چاکبوونەوەی بریندارەکانم هەیە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لێپرسراوی گشتی

مستەفا هیجری

١١ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی