کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی هاوخەمیی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات بۆ ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی سەقز

14:25 - 15 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ڕووداوی ناخهەژێنی سەقز پەیامێکی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بەداخەوە ڕووداوی ناخهەژێنی ئاگرکەوتنەوە لە تالاری مانگەشەو لە شاری سەقز کە کوژرانی ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕۆڵەکانی کورد و برینداربوونی دەیان هاونیشتمانیی دیکەی لێکەوتەوە، هەموومانی خەمبار کرد.

بەم بۆنە غەمهێنەرەوە بە ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە وێڕای بەداخ بوون لە ڕوودانی ئەم ڕووداوە، هاوخەمی و هاوسۆزیی خۆمان لەگەڵ بنەماڵەی بەڕێزی قوربانیانی ئەو کارەساتە دەردەبڕین و ئاواتخوازی چاکبوونەوەی هەرچی زووتری زام هەڵگرتووەکانین.

مستەفا هیجری
لێپرسراوی گشتی
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

١٥ی سەرماوەزی ١٣٩٨ی هەتاوی 
 ٦ی دێسامبری ٢٠١٩ی زایینی