کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی هاوخەمیی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات لەگەڵ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی کوردستانی باکوور

22:15 - 6 رێبەندان 2719

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بوومە لەرزەکانی کوردستانی باکوور کە ڕۆژی هەینی، ٤ ی ڕێبەندان، دەستی پێکرد، بەداخەوە بوو بەهۆی گیانلەدەستدان و بریندار بوونی سەدان کەس و هەروەها ماڵوێرانی و خەسارێکی دارایی زۆر بۆ خەڵکی ئەو ناوچەیە. 

تا ئێستاش لە چارەنووسی ژمارەیەکی زۆر کە لەژێر دار و پەردووی ماڵە وێران بووەکانیان دەرنەهێنراونەتەوە هەواڵێک لە دەستدا نییە و بەم شێوەیە مەترسیی ئەوە لە ئارادایە کە ژمارەی کوژراو و بریندارەکانیان زیاتر بێت.

ئێش و ئازاری ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە بەتایبەت لەم وەرزی سەرما و سەهۆڵبەندانەدا، بۆ کەسوکاری قوربانییان و بریندارەکانی ئەو ڕووداوە زۆر زیاتر دەبێت.

بەبۆنەی ئەم کارەساتە مرۆڤایەتییە کە بەسەر دانیشتووانی ئەو بەشەی کوردستاندا هاتووە، سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆمان بە هەموو خوشک و براکانمان لە باکوور، بەتایبەت ڕزگاربووەکانی ئەو بوومەلەرزەیە و خزم و کەسوکارەکانیان ڕادەگەیەنین. ئاواتە خوازین بریندارەکانی ئەم ڕووداوە بە زوویی سڵامەتی و تەندروستیی خۆیان بەدەست بێننەوە.

لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
مستەفا هیجری