"مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
پەیامی بەڕێز مستەفا هیجری، لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزان
بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزان کە بۆنەیەکی پیرۆزی موسوڵمانانی جیهانە، پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم موسوڵمانان بە تایبەتی نەتەوەی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات دەکەم.
هیوادارین لە ئەنجامی خەباتی دوورودرێژی نەتەوەکەمان لەپێناو ئازادی و ڕزگاری، کەشێک بخولقێ کە تێیدا تاکەکانی کۆمەڵگای کوردستان، بە هەر بیروباوەڕ و ئایین و ئایینزایەکەوە کە هەیانە، بە ئازادی بژین و تەبایی و پێکەوە هەڵکردن بکەنە هەوێنی بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی ئازاد و دێموکراتیک. لامان وایە بۆ گەیشتن بەو دۆخە، دەبێ ڕیزەکانی خەبات و تێکۆشانمان بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی گەش، پتەوتر بکەین.
جارێکی دیکە جەژنی ڕەمەزانتان لێ پیرۆز بیت
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
لێپرسراوی گشتی
مستەفا هیجری
٢٢ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی
١٢ی مەی ٢٠٢١ی زایینی