"مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی "جێژنی قوربان" پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
بەبۆنەی جێژنی قوربانی پیرۆزەوە، پیرۆزبایی پێشکەش بە هەموو خەڵکی موسڵمان لە کوردستانی ئێران دەکەم، بەتایبەت لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانییانی سیاسی.
هاونیشتمانییانی بەڕێز!
هەرچەند لەم ڕۆژانی جێژنەدا، پەتای کۆرۆنا، بێداهاتی و بێکاری، نابەرپرسبوونی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە بەرانبەر خەڵکی ئێران بەگشتی و خەڵکی کورد بەتایبەتی لەلایەک و توندوتیژتربوونی فەزای ئەمنییەتی لەسەر خەڵکی تێکۆشەر و چالاکانی سیاسی و مەدەنی، ژیانێکی ئارام و جێژن و خۆشیی بۆ کەس نەهێشتووەتەوە، بەو حاڵەش وشیاریی خەڵک و پێداگرییان لەسەر داخوازە ڕەواکانیان نیشانەی بەچۆکدا نەهاتن لە بەرانبەر ئەو هەموو دژوارییانەیە و هیوابەخشی ڕۆژانی درەوشاوەیە لە داهاتوودا.
جێژنتان پیرۆز و هیواکانتان وەدی بێت.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
لێپرسراوی گشتی
مستەفا هیجری
٩ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی