کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی جەژنی قوربان

11:48 - 17 پووشپەڕ 2722

"مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی جەژنی قوربان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە:

پەیامی پیرۆزبایی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە

 بەبۆنەی جەژنی قوربان، پیرۆزبایی لە هەموو موسوڵمانان بە تایبەت هاونیشتمانانی خۆشەویستمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەم.

هەر چەند لەژێر سێبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیدا شتێک بە ناوی خۆشی و شادی لە وڵاتەکەمان نەماوە، بەو حاڵەش هیوادارم ڕۆژانی جەژن بۆ هەموو لایەک بە خێر و خۆشی تێپەڕێ و بە نەمانی ئەو ڕێژیمە جارێکی دیکە خۆشی و شادی ڕوو لە وڵات بکاتەوە.

دووبارە جەژنتان پیرۆز بێ

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لێپرسراوی گشتی

مستەفا هیجری

١٧ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی