
"مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ساڵی نوێی زایینی پەیامێکی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
پەیامی پیرۆزبایی بەڕێز کاک مستەفا هیجری، لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ساڵی نوێی زایینەوە
بەبۆنەی ڕۆژانی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح و جێژنی سەری ساڵی نوێی زایینی، پیرۆزبایی خۆمان پێشکەش بە هەموو هاونیشتمانییە مەسیحییەکانی کوردستان، بە تایبەت مەسیحییەکانی نیشتەجێی کوردستانی ئێران دەکەین.
هیواخوازین ساڵی ٢٠٢٢ ساڵێکی پڕ لە خۆشی، ئاشتی و برایەتی بۆ هەموو لایەک بێ.
لێپرسراوی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
مستەفا هیجری
٩ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی
٣٠ دێسامبری ٢٠٢١ی زایینی