کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی هەشتی مارس

10:26 - 17 رەشەمه 2721

مستەفا هیجری لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژن، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

٨ی مارس بیرخەرەوەی ڕەوشی ئەو ژنانەیە کە لە وڵاتانی پێشکەوتوو لە سایەی تێکۆشانی ژنان و پیاوانی یەکسانیخوازدا بە مافەکانی خۆیان گەیشتوون، لەلایەکی دیکەشەوە بیرخەرەوەی ڕه‌وشی ئەو ژنانەیە کە لە زۆربەی وڵاتانی وەک کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئەفغانستاندا وەک کۆیلە سەیر دەکرێن.

لەم ڕۆژەدا پیرۆزبایی لە هەموو ژنانی جیهان بە تایبەت ژنانی چالاک و تێکۆشەری خەباتی یەکسانیخوازی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەم.

تێبکۆشین ژنان ئازاد بن تا کۆمەڵگەکەمان بەختەوەر بێت.

لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مستەفا هیجری

٨ی مارسی ٢٠٢٢ی زایینی