کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی "مستەفا هیجری" بۆ "سەلاحەدین بەهائەدین"

11:13 - 10 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە "سەلاحەدین بەهائەدین"، ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کرد.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بەڕێز، مامۆستا سەلاحەدین بەهائەدین

ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان

سڵاو و ڕێز

بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان وەک ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی، پیرۆزبایی خۆمانتان پێشکەش دەکەین و لە ڕێگای بەڕێزتانەوە پیرۆزبایی لە سەرجەم ئەندامانی ڕێبەرایەتیی هەڵبژێردراوی کۆنگرەی هەشتەمتان دەکەین.

بەو هیوایەی ڕێبەرایەتیی نوێی یەکگرتوو دەوری زیاتر بگێڕێت لە یەکگرتوویی هێز و لایەنەکانی هەرێمی کوردستان کە پێویستییەکی سەرەکییە لەم دۆخەدا کە عێراق پێیدا تێدەپەڕێت، هەروەها یارمەتیدەر بێت بۆ بەرەوپێشچوونی دۆزی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستاندا.

لەگەڵ ڕێزی دووبارە

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لێپرسراوی گشتی

مستەفا هیجری

٩ی بەفرانباری ١٣٩٨ی هەتاوی

٣٠ی دێسامبری ٢٠١٩ی زایینی