کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی "مستەفا هیجری" بۆ "کۆسرەت ڕەسووڵ"

10:42 - 8 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە "کۆسرەت ڕەسووڵ"، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان کرد.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بەڕێز کاک کۆسرەت ڕەسووڵ، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی یەکیەتی

وێڕای سڵاوێکی برایانە

به‌بۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێزتان وەک سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان، هەروەها سەرکەوتنی کۆنگرەی چوارەمی یەکیەتی، پیرۆزباییمان پێشکەش بە ئێوەی تێکۆشەر و یەک یەکی ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتیی هەڵبژێردراوی کۆنگرە دەکەین.

هیوادارین ڕێبەرایەتیی نوێ لە ڕێگای یەکیەتی و یەکگرتوویی لایەنەکانی مەیدانی سیاسیی کوردستانی باشوور و خزمەت بە ئامانجەکانی باڵای کورد لە هەموو بەشەکاندا، ئەرکی نیشتمانیی خۆی بە سەرکەوتوویی بەڕێوە بەرێت.

لەگەڵ ڕێزی دووبارە

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لێپرسراوی گشتی

مستەفا هیجری

٧ی بەفرانباری ١٣٩٨ی هەتاوی

٢٨ی دێسامبری ٢٠١٩ی زایینی