کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی "مستەفا هیجری" بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینییەوە

10:39 - 5 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: "مستەفا هیجری"، لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە پەیامێکدا هاتنی سەری ساڵی نوێی زایینیی لە مەسیحییەکانی ئێران و کوردستان پیرۆزبایی کرد.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

ساڵی نوێی زایینی و ڕۆژی لەدایکبوونی مەسیح پیرۆز بێت.

 بەبۆنەی ڕۆژانی لەدایکبووونی حەزرەتی عیسای مەسیح و سەری ساڵی نوێی زایینی، پیرۆزبایی لە هەموو پەیڕەوانی ئایینی مەسیحی، بەتایبەت مەسیحییەکانی ئێران و کوردستانی ڕۆژهەڵات دەکەم.

هیوادارم ڕۆژانی ئەو جێژنانە، ڕۆژانی پڕ لە خۆشی و شادی و ساڵی نوێی زایینی ساڵێکی پڕ لە ئازادی و دادپه‌روه‌ری بێت بۆ هەموو لایەک.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لێپرسراوی گشتی

مستەفا هیجری